پەڕینی قاچی هاوڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین

‏ک.م.م.ک:

به پێی ڕاپۆرتەکان، له ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ئه حمەد ڕەزایی هاووڵاتیی شاری جوانڕۆ، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری نەوسوو، به هۆی تەقینەوەی ئەو مینانەی که له لایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێران له ناوچه سنوورییەکانی نەوسوو چێنراون، قاچی لە مەچەکەوە بڕایەوە.

ئەم هاوڵاتییە کە بە سەختی بریندار ببوو، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان، بە ناچار نەشتەرگەری بۆ کرا.

خ.ع

The post پەڕینی قاچی هاوڵاتییەک بە هۆی تەقینەوەی مین appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە