دەسبەسەری برای نەمر موحسین مەزڵووم لە مەهاباد

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، یەکشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، ئومید مەزڵووم برای نەمر موحسین مەزڵووم لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە لە مەهاباد دەسبەسەر کراوە.

ئومید مەزڵووم پێشووتریش لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی ئۆتمیش سەر بە شاری مەهاباد ڕفێنرابوو.

ناوبراو لە حەوتی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، بەدانانی بارمتەی یەک ملیارد و سەت ملوێن تمەنی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ئازاد کرابوو.

ق.ش

The post دەسبەسەری برای نەمر موحسین مەزڵووم لە مەهاباد appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە