هەوڵی خۆکوژی لە شارەکانی سەقز و کرماشان لەدەستدانی گیانی دوو هاووڵاتیی لێکەوتەوە

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی هەینی ٢٥ی گەڵاڕێزانی٢٧٢٤، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی حەمید نووری خەڵکی سەقز و محەممەد ڕەزا زەنگیشەیی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٣٠ ساڵانی خەڵکی کرماشان، کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

لە سەر هۆکار و پاڵنەرەکانی خۆکوشتنی محەممەد ڕەزا زەنگیشەئی باس له کێشەی دژواری دارایی کراوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر پاڵنەری خۆکوشتنەکەی حەمید نووری لەبەردەستدا نییە.

خ.ع

The post هەوڵی خۆکوژی لە شارەکانی سەقز و کرماشان لەدەستدانی گیانی دوو هاووڵاتیی لێکەوتەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە