مەهاباد؛ محەممەدڕەزا قەیتەرانی بۆ کێشانی حوکمەکەی، بۆ زیندان گوازرایەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، محەممەدڕەزا قەیتەرانی هاوڵاتی ٢٣ساڵ تەمەنی خەڵکی گوندی گردیەعقووب سەربە مەهاباد، و لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی، پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبەجێکاری سزای حوکمەکان، دەسبەسەر و بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد ڕاگوازرا.

ئەم هاوڵاتییە گەنجە پێشووتر لەلایەن لقی یەکئ دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد بەتۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران بە ٦ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە کە، محەممەدڕەزا قەیتەرانی لە یەکی ڕەزبەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد دەسبەسەر و بۆ لێپرسینروە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.

ق.ش

The post مەهاباد؛ محەممەدڕەزا قەیتەرانی بۆ کێشانی حوکمەکەی، بۆ زیندان گوازرایەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە