گیانلەدەستدانی پاڵەوانی تێکواندۆ بە هۆی تەقینەوەی کەرەستەی بەجێماوە لە شەڕ

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری٢٧٢٤، ئەحمەد عەلیمحەممەدی خەڵکی ئیلام بە هۆی تەقینەوەی ئەو تەقەمەنیانەی کە لە شەڕی ئێران و عێراق بەجێمابوون، گیانی لەدەست دا.

پێویستە بگوترێ ئەم تەقینەوەیە لە ناوچەی پاشماوەکان لە شاری ئیلام ڕوویدا کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ئەحمەد عەلیمحەمەدی هاووڵاتییەکی کرێکار و پاڵەوانی تێکواندۆ.

خ.ع

The post گیانلەدەستدانی پاڵەوانی تێکواندۆ بە هۆی تەقینەوەی کەرەستەی بەجێماوە لە شەڕ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە