11
ک.م.م.ک:
هەینی ٢٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی ئامانج عەزیزی هاوڵاتیی خەڵکی شاری ڕەبەت سەربە سەردەشت کە پێشتر لەلایەن کاربەدەستانی قەزایی ڕێژیمەوە بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان دەرکرابوو، لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ هاتە ئاراوە.
شیاوی باسە کە، جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن سەرچاوە فەرمی و ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزاییەوە ڕووماڵ نەکراوە.
ق.ش
The post حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ جێبەجێ کرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.