نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتیانی دەسبەسەرکراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەرەڕای تێپەڕینی چەندد ڕۆژ لە دەابەسەرییە کوێرانەکانی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە شارەکانی کوردستان، هێشتا لە چارەنووس و ئەو تۆمەتانەی دژی هاوڵاتیان هێمن محەممەدی خەڵکی سنە، ڕەزا ئەحمەدپوور خەڵکی گوندی بەردەڕەش سەربە بانە و ڕزگار ڕەوشەنی مامۆستای دەسبەسەرکراوی خەڵکی بۆکان، زانیارییەک بەردەست نییە.

ڕزگار ڕەوشەنی لە دوی ڕەزبەری ئەمساڵ، هێمن محەممەدی لە ڕێکەوتی ١٥ی خەزەڵوەر و ڕەزا ئەحمەدپوور لە ٢١ی خەزەڵوەر بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون.

ق.ش

The post نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتیانی دەسبەسەرکراو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە