6
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، چوارشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی بەناوەکانی موحسین مورادی، جافر ڕەستگار و هەمزە تورکاشوەند لە دۆسیەی لێک جیا، بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکان لە زیندانی قزڵحەساری کەرەج جێبەجێ کرا.
موحسین مرادی خەڵکی نووراوا، جافر ڕەستگار خەڵکی هەرسین و هەمزە ترکاشوەند هاوڵاتی خەڵکی کەنگاوەرە کە پێشتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە ئێعدام مەحکووم کران.
ق.ش
The post جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی سێ هاوڵاتی لە زیندانی قزڵحەسار appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.