ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤی مانگیئۆکتۆبری٢٠٢٤

ک.م.م.ک:

هاوواڵتییانی خۆشەویست، لە گەڵتانین بۆ پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤی مانگی
ئۆکتۆبری
٢٠٢٤ لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان لە الیەن ڕژێمی ئێرانەوە، کە بە
هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشتبەستن بە ئەرشیڤی ئەم ڕێکخراوە
کۆکراوەتەوە،
ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی رێگە پێنەدانی ڕژێمی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە مافی مرۆییەکان،
ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان
دەخاتەڕوو.
حکوومەتی ئێران لە دەسپێکی هاتنە سەرکاری خۆی، بە دەسبەسەر کردن، حووکمی زیندان،
ئەشکەنجە و سێدارە و کوشتن و زۆر شێوازیتر، مافی مەدەنی، سیاسیی و کۆمەاڵیەتی خەڵک بە
تایبەتی لە ڕۆژهەاڵتی کوردستان پێشێل دەکات.
پێشێلکاری مافی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەاڵواردنی
حکوومی، بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە الیەن حکوومەتەوە بە شێوەی سیستماتیک جێبەجێ دەکرێن.
ئێعدام
لە مانگی پێشوودا سیاسەتی ئێعدامی هاواڵتیان وەکوو پێشتر بە بیانکی قیساس و مادەسڕکەرەکان و
هەروەها تۆمەتی بێ بنەمای بەغی بەردەوام بووە، بە چەشنێ کە لەم مانگەدا چواردە کەس لە
سێدارە دراون.
بانگهێشت، دەستبەسەری و زیندان
لە مانگی دەی٢٠٢٤دا وەکوو پێشتر بانگهێشت و دەسبەسەرکردنی هاواڵتییان بەشی هەرە زۆری
ئامارەکان لە خۆ دەگرێ، بەشێوەیەک کە لەم مانگە دا بە گشتی زیاتر لە ١٤ کەس لە رۆژهەاڵتی
کوردستان دەستبەسەرکراون کە یەک کەس لەو هاواڵتی یانە ژن بوو.
هەروەها لەم مانگەدا بە تۆمەتگەلی بێ بنەما بە گشتی سزای پێنج ساڵ و یازدە مانگ بەندکران بە
سەر پێنج کەسدا سەپێندراوە کە چوار کەسیان ژن بوون
قەتڵ و خۆکوژی
قەتڵ و خۆکوژی وەکوو دوو خەساری کۆمەاڵیەتی مەترسیدار کە ئەنجامی قەیرانی بەڕێوەبەری
ڕژێمی ئێرانە، بەردەوام دەبێتە هۆی مەرگی هاوواڵتیانی کورد لە رۆژهەاڵتی کوردستان. لە مانگی
ئۆکتۆبری،٢٠٢٤ زیاتر لە٢٠ هاوواڵتی بە هۆی خۆکوژی یان کوژرانەوە گیانیان لە دەست داوە.
ژمارەی کوژراوەکان٩ کەسە کە هەموویان پیاوبوون.
هەروەها ١١کەس دەستیان داوەتە خۆکوژی کە چوار کەسیان ژن بوون.
کۆڵبەر و کاسبکار
هاوواڵتییان لە کاتی کۆڵبەریدا کە وەکوو هەردەم دەکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی تەقەی هێزە
چەکدارەکانی ڕژێمی ئێران، لەم مانگەدا چوار کەسیان لێ کوژرا و دوو هاواڵتی دیکە بە سەختی
بریندارکران. هەروەها دوو کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزی ئینتزامی ڕژیم گیانیان لە دەس دا
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کورد دەکات، بە مەبەستی
دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان و گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئاگا و ئازاد، بە
باڵوکردنەوەی هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆیی، ئەرکی خۆیان بەجێ بێنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

The post ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤی مانگی<br>ئۆکتۆبری<br>٢٠٢٤ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە