ژینا مودەڕس گورجی، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بانگهێشت کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، ژینا موەڕس گورجی، ڕۆژنامەوان و چالاکی مافی ژنان بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان، دەبێ ڕۆژی شەممە ١٢ی خەزەڵوەر خۆی بە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سنە بناسێنێت. ناوبراو لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادی، دوو جار دەسبەسەر و لە دادگای سەرەتایی بە ٢١ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
ئەم حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە کرابە ١٦ مانگ زیندان.

ق.ش

The post ژینا مودەڕس گورجی، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان بانگهێشت کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە