14
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردی، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی زیندان دەسبەسەر کرا.
ڕۆژی پێنجشەممە دەی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، ئازاد عەباسی چالاکی مەدەنی و وانەبێژی زمانی کوردی، پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکانی دادگای قوروە دەسبەسەر و بەمەبەستی تێپەڕاندنی حوکمی دوو ساڵەی خۆی بۆ زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لەو شارە ڕاگوازرا.
ق.ش
The post دێولان؛ ئازاد عەباسی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.