مەریوان؛ بەردەوامی دەسبەسەری و نادیاربوونی چارەنووسی عەلی ڕۆحی پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سپا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk, عەلی(پشکۆ) ڕۆحی هاوڵاتی خەڵکی ئەسراوای سەربە شاری مەریوان پاش بانگهێشتی لەڕێی تێلەفوونەوە بۆ ئیتلاعاتی سپا، دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوو، هێشتا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە ئەستۆی ناوبراو بەردەست نییە.

ق.ش

The post مەریوان؛ بەردەوامی دەسبەسەری و نادیاربوونی چارەنووسی عەلی ڕۆحی پاش بانگهێشتی بۆ ئیتلاعاتی سپا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە