جێبەجێکردنی حوکم پەڕاندنی قامکەکانی شەهاب و مێهرداد تەیمووری لە زیندانی ورمێ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، حوکم پەڕاندنی چوار قامکی دەستی ڕاستی شەهاب و مێهرداد تەیمووری، دوو برای زیندانی خەڵکی سەرپێڵ زەهاو لە پارێزگای کرماشان، لەلایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە کەرەستەی گیوتین لە زیندانی ناوەندی ورمێ جێبەجێ کرا.

لەم ڕۆژانیە دواییدا، بڵاوکردنەوەی جێبەجێکردنی ئەم حوکمە شەپۆلێک لە نیگەرانی و ناڕەزایی لێکەوتەوە. تەنانەت تیمێک لە پزیشکی یاسایی ورمێ سەردانی ژووری تاکەکەسی ئەم دوو برایان کردبوو و پشکنین و تاقیکاری خوێنیان بۆ کردبوون، بەڵام ئەم دەستێوەردانەیش نەیتوانی ڕێگری لە جێبەجێکردنی حوکمێک بکات کە زۆرێک ئەو حوکمەیان بە پێشێلکردنی ئاشکرای مافی مرۆیی دەزانن.

ئەم حوکمە کە پێچەوانە و دژی تەواوی ستانداردە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ و بنەچەی دادوەرییە و وەکوو نموونەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ دەناسرێت و جارێکیتر سەرنجی بەرەولای سیستەمی قەزایی ئێران و سزا نامرۆییەکان ڕاکێشاوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دەیان جار تەحەدای کۆماری ئیسلامی بەبۆنەی هەڵبژاردنی شێوازی لەو چەشنە تونداژۆیانە و نادادوەرانە کردووە و جێبەجێکردنی ئەو سزایانەی وەکوو پەڵەیەکی ڕەش بەسەر سیستەمی قەزایی ئێرانەوە دەزانێت.

ق.ش

The post جێبەجێکردنی حوکم پەڕاندنی قامکەکانی شەهاب و مێهرداد تەیمووری لە زیندانی ورمێ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە