4
ک.م.م.ک:
وریشە مرادی پاش ٢٠ڕۆژ مانگرتن لە خواردن و لە وڵامئ داواکاری ئازادیخوازان و ئەو پشتیوانیانەی هاتنەئاراوە، وێڕای ڕێز و پێزانین، هەواڵی کۆتایی مانگرتنەکەی لە زیندانی ئێڤین ڕاگەیاند.
وریشە مرادی چالاکی سیاسی و ئەندامی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کەژار)، لەماوەی مانگرتنەکەیدا تووشی دابەزینی زۆری کێش، دابەزینی پەستانی خوێن و ئازاری جومگەکان ببوو، کە نگەرانی زۆری لە هەمبەردۆخی تەدرووستی ناوبراو ساز کردبوو.
شیاوی باسە کە، وریشە مرادی هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی بەرنگاربوونەوەی ئێعدام(١٠ی ئۆکتۆبەر), لە ناڕەزایەتی دژی دەرکردن و جێبەجێکردنی حوکمی دژە مرۆیی ئێعدام، دەستی دایە مانگرتن لە خواردنی نادیار.
ق.ش
The post زیندانی ئێڤین؛ وریشە مرادی پاش ٢٠ڕۆژ، مانگرتن لە خواردنی شکاند appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.