کرێکارانی کومپانیای چیمەنتۆی دووروود، لەڕێی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندان خوازیاری چارەسەرکردنی داواکارییە یاساییەکانیان بوون

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سێشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٤ی کوردی، کرێکارانی چیمەنتۆی دووروود لەڕێی بەڕێوەبردنی گردبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندان خوازیاری وەرگرتنی داواکارییە هەڵپەسێردراوەکان، چارەسەری کێشە هەنووکەییەکان و وەلانانی ڕێوەبەری جێبەجێکاری کومپانیاکە بوون.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وڵامی داواکاری ئەم کرێکارانە نەدراوەتەوە و دۆخی ناڕەزایی نیشاندان وەکوو خۆی بەردەوامە.

ق.ش

The post کرێکارانی کومپانیای چیمەنتۆی دووروود، لەڕێی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایی نیشاندان خوازیاری چارەسەرکردنی داواکارییە یاساییەکانیان بوون appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە