دوو هاوڵاتی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی خۆکوژییەوە گیانیان لە دەستدا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناوی تارا قازی خەڵکی گوندی گوڵاڵە سەربە شاری دیواندەرە و هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ئەمساڵ، عەلی دادخا مێرمنداڵی خەڵکی کۆئەشت، دەستیدایە خۆکوژی و کۆتایی و بەژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، تارا قازی نێزیک بە ٧ مانگ بەرێ، پاش ئەوەی کە هاوسەرەکەی بەبێ هیچ هۆکارێک گرێبەستی هاوسەرگیریەکەی هەڵوەشاندەوە و لێی جوێ ببوویەوە، دەستی دابوویە خۆکوژی وکە بڕینی بڕبڕەی پشتی لێکەوتبوویەوە، ئەم هاوڵاتییە پاش حەوت مانگ ژیان لە نوێنگە، ئەوڕۆ گیانی بەخت کرد.

شیاوی باسە کە سەبارەت بەهۆکار و پاڵنەری هەوڵی خۆکوژی عەلی دادخا زانیارییەک بەردەست نییە.

ق.ش

The post دوو هاوڵاتی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی خۆکوژییەوە گیانیان لە دەستدا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە