خۆکوژی دوو برای زیندانیکراو بەهۆی ئەشکەنجەدان لە زیندانی ڕژێم له ورمێ

‏ک.م.م.ک:

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، فەردین ئاقازادە و فەرهاد ئاقازادە، دوو برای زیندانیکراوی خەڵکی ورمێ دوای ئەشکەنجەدانیان لەلایەن ئەفسەرانی زیندان و گواستنەوەیان بۆ شانەی تاکەکەسی بەندیخانەی ناوەندیی ڕێژیمی ئێران له ورمێ، بە کەڵک وەرگرتن لە کەرەستەی تیژ هەوڵی خۆکوشتنیان دابوو.

ئەم دوو بەندکراوە، دوای ئەو هەوڵی خۆکوشتنە، بۆ نەخۆشخانەی زیندان گوازراونەتەوە و تا ئێستا لە باروودۆخی تەندرووستییان هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.

خ.ع

The post خۆکوژی دوو برای زیندانیکراو بەهۆی ئەشکەنجەدان لە زیندانی ڕژێم له ورمێ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە