جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی ١٠مانگەی عەبدوڵا شەریفزادە پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سەقز

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ٢٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، عەبدوڵا شەریفزادە ئەندامی گرووپی شاخەوانی هەڵۆ پاش بانگهێشتی بۆ لقی جێبەجێکاری حوکمەکان دەستبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوکمی دە مانگەی تەعزیری بەتۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵات لە بەرژەوەندی حیزبێکی کوردی، بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سەقز ڕاگوازرا.

حوکمی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن دادگای ناسەربەخۆ و لەژێر گوشاری دامەزراوە ئەمنییەکانەوە بەبێ ئامادەبوونی خۆی لە لقی یەکی دادگای ڕێژیمی ئێران لە سەقز دەرکرابوو.

شیاوی باسە کە عەبدوڵا شەریفزادە زستانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش ڕۆژێک بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ق.ش

The post جێبەجێکردنی حوکمی زیندانی ١٠مانگەی عەبدوڵا شەریفزادە پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە سەقز appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە