گیانلەدەستدانی دوو برای خەڵکی مەلایر لە شاری کاشان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، دوو برای کرێکاری خەڵکی مەلایر بەناوەکانی ئەمیرحسەین ئیبراهیمی و ئەمیرمحەممەد ئیبراهیمی، کە بۆ کار ڕوویان لە کارگەی کوورەی توانەوەی کاشان کردبوو بەهۆی تەقینەوەی کوورەی کارگەکە گیانیان لە دەستدا.

شیاوی باسە کە تا ئێستە هۆکاری تەقینەوەی کوورەی ئەم کارگەیە نەزانراوە و ئەوەی ئاشکرایە کە ئەمنییەتی کار و شوێنی کار لە ئێران لە خوارترین ئاستی خۆیدایە و ئەوەی دەبێت بە قوربانی هەژار و بەش مەینەتترین توێژی کۆمەڵگایە، بەتایبەت خەڵکی پارێزگا کوردییەکان کە بەبۆنەی نەبوونی هەلی کار ڕوو لە شارەکانی دیکەی ئێران بکەن و زۆرینەی کرێکارانی کارە گرانەکان لە ئاستی ئێران لە خەڵکی کوردستان پێکهاتوون.

ق.ش

The post گیانلەدەستدانی دوو برای خەڵکی مەلایر لە شاری کاشان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە