ورمێ؛ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک لە زیندانی ڕێژیمی ئێران

‏ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەری٢٧٢٤، حوکمی ئێعدامی ناسر محەممەدی(هەنگرەوانی) خەڵکی گوندی نیچەڵان سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆست لە زیندانی ڕێژیمی ئێران له ورمێ جێبەجێ کرا.

ئەم هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەلایەن دەسەڵاتی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە تۆڵەسەندنەوەی مەحکووم کرابوو.

خ.ع

The post ورمێ؛ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی هاووڵاتییەک لە زیندانی ڕێژیمی ئێران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە