15
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، پێنجشەممە ١٩ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی بورهان ئەنساری خەڵکئ گوندئ قەرەئاغاج سەربە ورمێ لەگەڵ هاوڵاتییەکی دیکە لە زیندانئ ناورندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ جێبەجێ کرا.
چوارشەممە ١٨ی ڕەزبەری ئەمساڵ، بورهان ئەنساری بەتۆمەتی پێوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان لەگەڵ هاوڵاتییەکی تر کە ناونیشانی لە حاڵەتی ڕاستکردنەوەیە، بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازران.
شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی ئەم دوو هاوڵاتییە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی نێزیک بە سیستەمی قەزاییەوە ڕانەگەیەندراوە.
ق.ش
The post جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.