سنە؛ دەسبەسەری گۆران خودامرادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، دووشەممە ١٦ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی گۆران خودامرادی خەڵکی گوندی شێیان و دانیشتووی سنە و دەسبەسەریان کردووە.

سەرەڕای تێپەڕینی چەندد ڕۆژ هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەسبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی گۆران خودامردای بەردەست نییە.

ق.ش

The post سنە؛ دەسبەسەری گۆران خودامرادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە