ئیسڕائیل ڕاستەوخۆ ئەمیندارە گشتیەکانی حیزب اللە دەکاتە ئامانج!

حەسەن ڕازانی

کاردانەوە سەربازیەکانی هێزی بەرەنگاریی سوپای ئیسڕائیل ئەزمەیەکی گەورەی

بۆمانەوەی ئەمیندارێکی گشتی لەسەرکورسی بۆ حیزب اللەی ئێرانی لە ناو لوبناندا خوڵقاندووە!

بە پێی ڕاگەیاندنە فەڕمیەکانی سوپای ئیسڕائیل کە زۆرایەتی ڕاگەیاندنە جیهانیەکان پشتیان پێدەبەستن و بوونەتە جێی متمانە لە درووستی هەواڵ و ڕاگەیاندنەکانیاندا، ئەوەیە کە هەر لە دوای ئەوەی کە حەسەن نەسڕواللەیان لە ناو برد ، بە سەرە دوو ئەمینداری گشتیی تری ئەو حیزبەیان بە هەمان شێوەی لە ناوبردنی ئەمینداری گشتی یەکەم لە ناو برد! کە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

یەکەم: صبحي الطفیلي : یەکەم ئەمینداری گشتی حیزباللەی لوبنانی کە لە ساڵی ١٩٧٩ سەرەتای درووستبوونی حیزباللە، ئەو بوو بە ئەمینداری گشتی ئەو حیزبەو خۆشی یەکێک بوو لە ئەندامە چالاک و کاریگەرەکانی درووست بوونی حیزباللە، دیارە بە هاوکاریی ڕاستەوخۆی ئێران بوو!

صبحی الطفیلي زۆر لە گەڵ ئێران نەدەهاتەوەو ئەو لەگەڵ ئەوە نەبوو کە حیزب اللە بەشداری بکات لە شەڕی ناوخۆی سوریادا، چونکە ئەو پێی وابوو بەم کارەیان دوژمنایەتی نێوان سونەو شیعە گەورەتر دەکەن. ئەو پێی وابوو ئێران زیاتر دەرگای بۆ دەکرێتەوەو حیزبیش لە حیزبێکی بەرەنگاریی بە رامبەر بە ئیسڕائیل دەیگۆڕن بۆحیزبێک کە بە تەواوی پابەندی ئێران و سیاسەتەکانی بێت!

دووەم : دوەمین ئەمینداری گشتی حیزب اللەی لوبنانی بریتیبوو لە عەباس موسەوی کە لە دوای صبحی الطفیلي بوو بە ئەمینداری گشتی حیزب اللە بەڵام لە ڕۆژی ١٦ی فێبروەری ساڵی ١٩٩٢ بەدەستی هێزەکانی سوپای ئیسڕائیل لە ناوبرا!

سێیەم : حەسەن نەسراللە کە سێیەمین ئەمینداری گشتی حیزب اللەی لوبنانیە. حەسەن نەسراللە کە کاریگەرترینیان بوو لە نێو ئەمیندارە گشتیەکاندا لە دوای ئەوەی کە عەباس موسەوی کوژرا بە دەستی سوپای ئیسڕائیل ئەو وەک سێهەمین ئەمینداری گشتی حیزباللە هاتە شوێنی و بوو بە ئەمینداری گشتی حیزب! بەڵام حەسەن نەسراللە لە ٢٧ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤ بە دەستی هێزەکانی سوپای ئیسڕائیل کوژرا!

چوارەم : حەسەن خەلیل یاسین. ئەو بوو بە چوارەمین ئەمینداری گشتی حیزباللەی لوبنانی هەر دوای ئەوەی کە حەسەن نەسروللە لە ناوبرا! بەڵام حەسەن خەلیل زۆری نەخایاند و کەمتر لە یەک ڕۆژ توانی وەک ئەمینداری گشتی بەردەوام بێت ! هەر دوای چەند سەعاتێک لە بوونی بە ئەمینداری گشتی ئەویش لە لایەن هێزەکانی ئیسڕائیلەوە لە ناو برا لە ڕۆژی ٢٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤. کە شایانی باسە لە هەمان ڕۆژیشدا کە وەک ئەمینداری گشتی دەست نیشانکرا هەر هەمان ڕۆژیش کوژرا!

پێنجەم: هاشم سفي الدین. هاشم لە دوای ئەوەی کە حەسەن خەلیل کوژرا لە لایەن هێزە سەربازیەکانی ئیسرائیلەوە ئەو لە ١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤ دا بوو بە پێنجەمین ئەمینداری گشتی حیزب اللەی لوبنانی. بەڵام هەر زوو ئیسڕائیل ئەویشی لە ناوبرد لە ڕۆژی ٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٤
پرسیاری باو ئەوەیە: هۆی چیە کە حیزب اللە ناتوانێت ئەمیندارە گشتیەکانی بپارێزێت؟
سوود لەم دوو سەرچاوەیە ووەگیراوە
Reuters
Dr. Eli David@DrEliDavid

لێدوانێک بەجێ بهێلە