14
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ١٤ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، ئەمیرحسەین حەقجوویان لە چالاکانی یارسان و خاڵۆزای نەمر ڕەزا ڕەسایی بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان ئازاد کرا.
ئومیرحسەین حەقجوویاب لە ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەری ئەمساڵ بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و پاش تەواوکردنی ڕەوتی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ڕێژیمی ئێران لە کرماشان ڕاگوازرا.
شیاوی باسە کە، سازکردنی دۆسیە دژی ئەم هاوڵاتییە بەتۆمەتی سووکایەتی بە پیرۆزییەکانەوە بووە.
ق.ش
The post کرماشان؛ ئەمیر حسەین حەقجوویان بە شێوەی کاتی لە زیندانی ڕێژیمی ئێران ئازاد کرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.