دەسبەسەری چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ورمێ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی یەکشەممە ٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ورمێ بەناوی شارام حاتەمی کوڕی عیسمەت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

ئەم چالاکە مەدەنییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەماڵەکەی خۆی دەسبەسەر و هەندێ لەکەلووپەلی تایبەتی وەکوو موبایل و لۆپ تۆپیشی دەستی بەسەردا گیراوە.

شارام حاتەمی پێشووتریش دەیان جار لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمەوە بانگهێش و دەسبەسەر کراوە.

تا ئێستە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە بەردەست نییە.

ق.ش

The post دەسبەسەری چالاکێکی مەدەنی خەڵکی ورمێ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە