نادیاربوونی چارەنووسی دوو کەس لە ستافی فریاگوازری پزیشکی مەهاباد

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندد ڕۆژ لە دەسبەسەرکردنی تاهیر ئاریا و سەید کەماڵ ئاهمەند ستافی فریاگوزاری پزیشکی یەکەی مەهاباد، هێشتا هیچ زانیارییەک لەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم دوو هاوڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانیان بەردەست نییە.

شیاوی باسە کە، سێشەممە ٣ی ڕەزبەری ئەمساڵ، تاهیر ئاریا ڕێوەبەری ٤٧ساڵ تەمەنی یەکەی فریاگوزاری پزیشکی و سەید کەماڵ ئاهمەند کادێری ٣٥ساڵی هەمان یەکە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

ق.ش

The post نادیاربوونی چارەنووسی دوو کەس لە ستافی فریاگوازری پزیشکی مەهاباد appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە