بروجێرد؛ حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە زیندانی ڕێژیمی ئێران جێبەجێ کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk, دووشەممە ٢ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی ئێعدامی خودامراد زەندی بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە بروجێرد جێبەجێ کرا.

ئەم هاوڵاتییە ٤٠ساڵ تەمەنە، سێ ساڵە دەسبەسەر کراوە و بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە بە کوشتنەوە مەحکووم کرابوو.

شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هەواڵی ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن ڕاگەیاندنەکانی نێزیک لە هێزی قەزایی ڕێژیمەوە ڕووماڵ نەکراوە.

ق.ش

The post بروجێرد؛ حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە زیندانی ڕێژیمی ئێران جێبەجێ کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە