ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی کەمپەینی ئازادی بۆ پەخشان عەزیزی، پێنجشەممە ٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٤ی کوردی، حوکمی دۆسیەی لێک جیای پەخشان عەزیزی و ئەندامانی بنەماڵەکەی وەکوو، باوک، خوشک و زاوا کە هەرکام بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مەحکووم کرابوون لە دادگای پێداچوونەوەی تاران پشتڕاست کرانەوە.
پێشووتر حوکمی پەخشان عەزیزی، پرشنگ عەزیزی و حسەین عەباسی لەلایەن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری بەتۆمەتی هاریکاری تاوانبار بۆ هەڵهاتن لە محاکمە و مەحکووم بوون، دەرکرابوو.
پەخشان عەزیزی ڕۆژنامەوان و فریاگوزاری کۆمەڵایەتی بەتۆمەتی بەغی لەڕێی ئەندامەتی گرووپێکی کوردت ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران، بەبێ لەبەر چاو گرتنی بنەماکانی لێکۆڵینەوە لە دادگای ناسەربەخۆ و نادادوەرانە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.
شیاوی باسە کە، جگەلەم سێ کەسە لە ئەندامانی بنەماڵەی پەخشان عەزیزی، کەسانی دیکەی وەکوو تاوانبار لە ناو دۆسیەکەدان.
ق.ش
The post تاران؛ پەسندی مەحکووم کرانی ئەندامانی بنەماڵەی پەخشان عەزیزی لەلایەن دادگای پێداچوونەوەوە بە زیندان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.