ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، محەممەد ڕەسووڵپوور هاوڵاتی خەڵکی شنۆ تەمەن ٥٢ساڵ، خێزاندار و خاوەنی سێ منداڵ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕێژیمی ئێرانەوە لەو شارە بەدووساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای ڕێژیمی ئێران ئەم هاوڵاتییەی لە پێوەندی لەگەڵ پێوەندی و ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنی ڕێژیمی ئێران و چالاکی پڕوپاگاندایی دژی ڕێژیم تۆمەتبار کردووە و ئەم حوکمە لە ڕۆژانی ڕابردوو پێی ڕاگەیەندراوە.
شیاوی باسە هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران ڕۆژی سێشەممە ١٢ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی محەممەد ڕەسووڵپوور کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی کۆنەقەڵای سەربە شاری شنۆـیان دەستبەسەر کرد.
ئەم هاوڵاتییە پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ڕێژیمی ئێران بۆ زیندانی ئەو ڕێژیمی لە شنۆ ڕاگوازرا و ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی، بەدانانی بارمتەی ٦٠٠ ملوێن تمەنی بەشێوەی کاتت ئازاد کرا.
ق.ش
The post شنۆ؛ محەممەد ڕەسووڵپوور دوو ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەریدا سەپێنرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.