دۆخی ناجێگیری جەستەیی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد پاش ١٤ ڕۆژ مانگرتن لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، مامۆستا مەلا محەممەد خزرنەژاد پاش ٢٢مانگ زیندانی کران، لە ناڕەزایەتی دژی حوکمی دەرکراو دژی خۆی( حوکمی ئێعدامی پێشووتر، ١٥ساڵ زیندان، ساڵێک زیندان و هەنووکە ٢٥ساڵ زیندان دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

ئەم مامۆستا و مەلای کوردە کە لە ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی خەرمانان لە زیندانی ناوەندی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن.

لە ١٤هەمین ڕۆژی مانگرتن، لە دۆخێکی ناجێگیری جەستەیی و مەترسی گیانیدایە.

ناوبراو پێشووتر، وێڕای بەدرۆخستنەوەی هەموو تۆمەتەکان، هەمووی بێ بنەما، ناشەرعی، نایاسایی و دژە ئەخلاقی زانیوە.

سەرچاوەگەلی نێزیک لە مامۆستا محەممەد خزرنەژاد لەم پێوەندییەدا ڕایان گەیاندووە: ئەم مامۆستا بەرانبەر ئەم
بابەتانەی خوارەوە ناڕازییە:

شێوازی دەسبەسەری، لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی دەمدرێژ، دیاری کردنی سەرچاوەی قەزایی ناجێی(دادگای ئینقلاب بەجێی دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئاینیی سەرەڕای هەبوونی ٢٤ساڵ
مێژووی بەرنوێژی و وانەوتنەوەی، بەڕێوەبردنی دانیشتنی دادگا لە چەندد خولەک بەشێوەی نمایشی و ئیلەکترۆنی، بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیەکی پێویست و پرسیار و وەڵامێک.

ق.ش

The post دۆخی ناجێگیری جەستەیی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد پاش ١٤ ڕۆژ مانگرتن لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە