ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە هەوڵێکدا، کافێ ـیی یەکێک لە چالاکانی کەلتووری و مەدەنی خەڵکی دێلوڕان لە پارێزگای ئیلامیان داخست.
ئەم هەوڵەی هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران دوایی ئەوە هاتەئاراوە کە گوڵناز بەیگپوور لە پشتیوانی لە ڕاپەڕینی ژن ژیان ئازادگ لە ساڵوەگەڕی کوژرانی ژینا ئەمینی زنجیرە ستۆریگەلێکی بڵاوکردەوە و لە فەرمانی دامەزراوە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی سڕینەوەی ستۆرییەکانی سەرپێچی کردبوو.
گوڵناز بەیگپوور لە چالاکانی مەدەنی لوڕی دانیشتووی دێلوڕان لە پارێزگای ئیلامە کەلە ڕەوتی خۆپیشاندانەکانی دوو ساڵی پێش لەگەڵ چوار برا و خوشک و برازاکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ ماوەی مانگێک زیندانی کرا.
شیاوی باسە کە لە ڕەوتت دەسبەسەری ئەندامانی بنەماڵەی بەیگپوور لە ماوەی ڕاپەڕینی ژینا، شەپۆلێک لە ناڕەزایی خەڵک بۆ پشتیوانی لەم بنەماڵەیە کە هەموویان لە چالاکانی کەلتوورین هاتە ئاراوە و ڕێژیمی ئێران ناچار بە ئازادی ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە کرا.
بەڵام بەم حاشەوە، ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە دۆسیەی ناوبراو و هەروەها بنەماڵەکەیشی کراوەیە بەردەوام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ژێر چاوەدێریدان.
ق.ش
The post داخستنی کافێ لیدۆما بەبەڕێوەبەری گوڵناز بەیگپوور، لە چالاکانی مەدەنی دێلوڕان appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.