بۆکان؛ سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران

‏ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی چواری ڕەزبەری٢٧٢٤، سێ هاووڵاتی بە ناوەکانی سروە شیری تەمەن ٢٢ ساڵ، پەیمان شیری تەمەن ١٩ ساڵ و فەردین شیری، خەڵکی گوندی تەرەغه لە بۆکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران بەبێ فەرمانی دادگا هەڵیانکوتایە سەر گوندی تەرەغه و ئەو سێ هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کرد.

ئەم سەرچاوە ئاگادارە زیادی کرد: ئەم سێ هاووڵاتییە بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە ناوەندە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە ورمێ گواستراونەتەوە.

جێی ئاماژەیه، سروە شیری و پەیمان شیری خوشک و برا و فەردین شیری ئامۆزایانە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵه هیچ زانیارییەک له سەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی ئاراستەکراوی ئەم هاووڵاتییانە له بەردەستدا نییه.

خ.ع

The post بۆکان؛ سێ هاووڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کران appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە