8
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی KMMK، ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەری٢٧٢٤، میکائیل مورادی، هاووڵاتی لاوی خێڵی قوبادی و دانیشتووی گەڕەکی دەوڵەتئاوای کرماشان، لە شەڕێکی جەماوەریدا تەقەی لێکرا و گیانی لەدەست دا.
جێی ئاماژەیه کە ئەم هاووڵاتییە بە هەڵە لەلایەن مێهران مینایی یەکێک لە هاوڕێکانیەوە کوژراوە.
خ.ع
The post کرماشان؛ لە شەڕێکی سەرشەقامدا هاوڵاتییەکی گەنج بە گوللە گیانی لەدەست دا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.