16
ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕۆژی یەکشەممە ١ی ڕەزبەری٢٧٢٤، داڕمانی سەقفی پۆلێک لە یەکێک لە خوێندنگاکانی هونەرستانی شاری ورمێ، دوو قوتابی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد کە یەکێک لە بریندارەکان چارەسەری بۆ کراوە و چارەسەریی ئەوی دیکە بەردەوامە.
شایانی باسه، کە زۆربەی قوتابخانەکانی کوردستان پێکهاتەیەکی کۆنیان هەیە و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوەیە و ڕەنگە لە هەر ساتێکدا شتێکی لەو چەشنە ڕووبدات، ئەمە لە کاتێکدایه ڕێژیمی ئێران ساڵانە بە ملیارەها تمەن خەرجی ڕێوڕەسمە ئایینیەکانی دەکات.
خ.ع
The post یەکەم ڕووداوی ئەمساڵی خوێندن له یەکەم ڕۆژی خوێندن له خوێندنگایەکی شاری ورمێ appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.