کۆئەشت؛ کوشتنی منداڵێکی چوار ساڵ تەمەن

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگریkmmk، پاش ونبوونی منداڵێک بەناونیشانی ئارین عەبدوڵایی چوار ساڵ تەمەن تەرمەکەی لەماڵی دراوسێکەیان دەدۆزرێتەوە و چونکوو نیشانەی ڕەشبوونەوە بەجەستەیەوە دیار بووە پولیس کچێکی گەنج کە خاوەنی تێکچوونی دەروونییە لەگەڵ دایکی دەسبەسەر دەکات.

باوکی ئەم منداڵە لە تاران کرێکارە و ئەم منداڵە لەگەڵ دایەگەورەیدەژیا و دایکی دوو ساڵە کۆچی دوایی کردووە.
عەباس حسەینپوور سەرۆکی مانگی سووری کۆئەشت لە پەیوەندی لەگەڵ کوشتنی ئەم منداڵە چوار ساڵ تەمەنە کوتی: شەوی یەکشەممە تەرمی ئەم منداڵە لە ماڵی دتاوسێ کە ڕەشبوونەوە لەسەر جەستەی دیار بوو دۆزییەوە و بۆ لێکۆڵینەوەی پتر بۆ پزیشکی یاسایی نێردراوە.

شیاوی باسە هێشتا لێکۆڵینەوە لەهەمبەر چۆنیەتی ئەم ڕووداوە لە حاڵەتی ئەنجامدایە.

ق.ش

The post کۆئەشت؛ کوشتنی منداڵێکی چوار ساڵ تەمەن appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە