مەریوان؛ شەڕی هێزەکانی سپای پاسداران و ئاگرتێبەردانی بە ئەنقەستی دارستانەکان

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، پێنجشەممە ٢٩ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، ڕێبوار کەریمیان ناسراو بە ڕێبوار دارسەیران ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەگەڵ چەندد پێشمەرگەی دیکە لە سنووری سورێنی مەریوان، دەکەونە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە و پاش پێکدادان و پەرچەکردار گیانی بەخت کرخ.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زانیاری ورد لەمەڕ کوژراوەکانی سپای پاسداران بەردەست نییە.

شیاوی باسە، دارستانەکانی گوندی ئەسکۆڵ و سیاناو لەژێر تەقەی تۆپخانەی هێزەکانی سپای پاسداران ئاگریان گرتووە، سەرەڕای هەوڵی زۆری خەڵکی ناوچەکە و ژینگە پارێزان هێشتا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

ق.ش

The post مەریوان؛ شەڕی هێزەکانی سپای پاسداران و ئاگرتێبەردانی بە ئەنقەستی دارستانەکان appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە