23
هۆنراوەی شاعیر بەندی عەلی
زۆر وڵاتی ترم دیوە،
زیاتر لەنیو سەدەی عومرم
دێـتەوە یاد… وەکو دوێنێ !
وەلێ هیچ کات ..
ناندزی بێ شەرەفی وەك
ئەمـانـەی ئەمڕۆم نەدیـوە،
لە هیـچ شـوێنێ .. !!
( جیاوازی )
…………………….
دیسان بەزمی شوان و مەڕە !
مەڕ گوێڕایەڵ،
شوکرانەبژێرو بێ وەی،
لێ، بێزارکەر بە باعە باع ..
شوانیش، درۆزن و کەڕە
دیسان بەزمی شوان و مەڕە !
(نەفرەتی مێژووی شوانکارەیی)