44
ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵەکان، له ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتی بێهزاد خوسرەوی خەڵکی سەقز و ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له لایەن دەزگای ئاسایشی یەکێتی نیشتمانییەوە دەسبەرکراوە و دوای ئەشکەنجە و لێدانێکی زۆر، ناوبراویان ڕادەستی ڕژێمی ئێران کردووەتەوە.
شایانی باسه، دایک و خوشکی بێهزاد خوسرەوی کە ئەندامی هەمان حیزبن، له لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە، پێیان ڕاگەیێندراوە کە بە زووترین کات دەبێ سلێمانی بەجێبێڵن.
خ.ع
The post ئاسایشی یەکێتی، بێهزاد خوسرەوی ڕادەستی ڕژێمی ئێران کردەوه appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.