دەستبەسەری فوئاد مرادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە دیواندەرە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان، یەکشەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزر ئەمنییەکانئ ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردەسەر ماڵی فوئاد مرادی لە گوندی کێلەکەوو سەربە دیواندەرە، دەستیاندایە پشکنینی ماڵەکەی و دەستبەسەریان کرد.

فوئاد مرادی بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە کە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەتی و ئەو تۆمەتانەی دژی ئەم هاوڵاتییە دەکار گیراون بەردەست نییە.

ق.ش

The post دەستبەسەری فوئاد مرادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە دیواندەرە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە