9
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، شەممە ١٧ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، ماردین دێهقانی کوڕی عوسمان خەڵکی گوندی سەردۆش و دانیشتووی مەریوان دوابەدوای هێرشی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە ماڵی باوکی دەستبەسەر و بۆ شەێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
تاکاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری، شوێنی ڕاگیران و چاررنوودی ئەم گەنجە ١٨ ساڵ تەمەنە ناڕوونە.
شیاوی باسە کە دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی هاتۆتە ئاراوە.
ق.ش
The post مەریوان؛ دەستبەسەری ماردین دێهقانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.