18
ڕژیمی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی، ڕه‌یحانه ئیبراهیم وه‌ند، خوێندكاری زانكۆی ئه‌لزه‌هرای له خوێندن بێبه‌ش كردووه و ڕۆژی ڕابردوو، دادستانی تاران په‌روه‌نده‌ی بۆ باران كه‌وسه‌ری و ڕه‌خشان به‌نی ئێعتماد دا ساز كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای خوێندكارانی خه‌باتكار، ڕه‌یحانه ئیبراهیم وه‌ندی، له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه به تۆمه‌تی تێكدانی ئه‌منیه‌ت و ئارامی زانكۆ و بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا بۆ ماوه‌ی دوو ترم له پڕۆسه‌ی خوێندن دوور خراوه‌ته‌وه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، دادستانی تاران باران كه‌وسه‌ری و ڕه‌خشان به‌نی ئێعتیماد، هونه‌رمه‌ندانی ئازادیخوازی سینه‌مای ئێرانی، به ته‌بلیغ دژی نیزام تۆمه‌تبار و به بیانووی تۆڕدانی حیجابی ئیجباری، په‌روه‌نده‌ی قه‌زایی بۆیان ساز كردووه.