17
ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی سیروان ئەبووبەکری خێزاندار و خاوەنی منداڵێک، خەڵکی گوندی باوە سەربە شاری سەردەشت لە زیندانی ڕێژیمی ئێران لە مەهاباد ئێعدام کرا.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە پێشتر بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسرر و دواتر لەلایەن سیستەمی قەزایی ڕێژیمەوە ئێعدامی بەسەردا سەپێنرابوو.
جێی سەرنجە کە تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، ئێعدامی ئەم هاوڵاتییە لەلایەن سەرچاوە فەرمی و میدیاکانی ناوخۆی ئێرانەوە ڕانەگەیەندراوە.
ق.ش
The post جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدامی هاوڵاتییەک لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.