داخوازی مه‌حموود ساڵحی بۆ ڕزگاركردنی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی له‌ زیندان

مه‌حموود ساڵحی

مه‌حموود ساڵحی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی گه‌لاوێژ، له‌ په‌یامێك دا داوای له‌ هه‌موو كرێكاران و ئه‌ندامانی پێشووی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری كرد، یه‌كگرتووانه‌ بۆ ڕزگاركردنی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی هه‌نگاو بنێن.

له‌ به‌شێكی ئه‌و په‌یامه‌دا هاتووه‌، شه‌ریفه محه‌ممه‌دی، یه‌كێك له‌ چالاكترین و ڕاستگۆترین ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی هاوئاهه‌نگی بۆ دامه‌زراندنی ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكارییه‌ و چه‌ند ساڵ له‌وه‌به‌ر ده‌ستی له كار كێشاوه‌. ئێمه‌ی كرێكار هیچ كات تێكۆشه‌رانی هاوچینی خۆمان به‌ ته‌نیا ناهێڵین. شه‌ریفه له‌ دادگایه‌كی فه‌رمایشی دا به‌ ئێعدام مه‌حكووم كراوه‌. ئێمه خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره‌ی ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ و به‌ گشتی حوكمی ئێعدام له‌ ئێران هه‌روه‌ها مه‌حاكمه‌ی ئه‌و دادوه‌رانه‌ین كه‌ به‌ ناحه‌ق حوكمی نادادپه‌روه‌رانه ده‌ر ئه‌كه‌ن. كه‌مپه‌ینی به‌گری له‌ شه‌ریفه محه‌ممه‌دی یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست له‌گه‌ڵ كرێكاران، خانه‌نشینكراوان و زیندانی مانگرتوو دروشمه‌كانی “كارگه‌ری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت”، “شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای ئێعدام وه‌ستاوین” به‌رز ئه‌كاته‌وه‌.

لێدوانێک بەجێ بهێلە