سزای سەپێندراو بە سەر مۆژگان کاووسی، بۆ یەک ساڵ بەندکران کەمکرایەوە

‏ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵەکان، سزای سەپێندراو بە سەر موژگان کاووسی هاووڵاتیی کوردی یارسان و چالاکی مافی زمانەوانی و نەتەوەیی، خەڵکی کەلاردەشتی مازەندەران، له لایەن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ساری بۆ یەک ساڵ زیندان کەم کرایەوە.

بە خستنەوە گەڕی دۆسیەی موژگان کاووسی له سەر داوای پارێزەرانی ناوبراو و پەسندکردنی له لایەن لقی ٣٩ی دادگای باڵا، دۆسیەکەی ڕەوانەی لقی دووی دادگای ئینقلابی ساری کرا و جارێکی دیکە مامەڵەی لەگەڵ کرا.

جێی ئاماژەیه، کە پێشتر ئەم چالاکە مەدەنییە، دوای بێ‌تاوان دەرچوونی له تۆمەتی بێ‌بنەمای “افساد فی الارض”، ئەمجارە بە تۆمەتەکانی گردبوونەوە و هاوکاری دژی ئاسایشی نەتەوەیی و هەروەها بانگەواز دژی نیزام، سزای ٣٩مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا. حوکمەکەی موژگان کاووسی له جۆری بڕیاری کراوەیەو و بە دانانی بارمتە، ئێستا له دەرەوەی زیندان، دەورەی سزاکەی بەسەر دەبات.

خ.ع

The post سزای سەپێندراو بە سەر مۆژگان کاووسی، بۆ یەک ساڵ بەندکران کەمکرایەوە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە