عەبدوڵا شەریفزادە، ئەندامی گرووپی کەژەوانی هەڵۆی سەقز بە ١٠مانگ زیندان مەحکووم کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو، دادگا ئەم ئەندامەی گرووپی کەژەوانی هەڵۆی سەقزی بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران بە تۆمەتی پڕوپاگاندا دژی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرژەوەندی حیزبێکی کوردی ئوپوزسیۆنئ ڕێژیمی ئێران تۆمەتبار کردووە.

سەرچاوەکە ڕوونی کردەوە: دانیشتنی لێکۆڵینەوە لە تۆمەتەکانی ئەم هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢٣ی کوردی، بەڕێوەچوو و دواتر ئەم حوکمەی پێ ڕاگەیەندرا.

هەروەها کوتی:
عەبدوڵا شەریفزادە هەنووکە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی زیندان لەگەڵ حوکمی دەستبەسەری ڕووبەڕوویە.

عەبدوڵا شەریفزادە زستانی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران دەستبەسەر و پاش ڕۆژێک دەستبەسەری بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ق.ش

The post عەبدوڵا شەریفزادە، ئەندامی گرووپی کەژەوانی هەڵۆی سەقز بە ١٠مانگ زیندان مەحکووم کرا appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە