سنە؛ هێرشی بەکرێگیراوانی ئیتلاعات بۆ ماڵی موختار ئەسەدی، مامۆستا و زیندانی لە مێژینە

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانkmmk، کاتژمێر ٦ی سەرلەبەیانی، بەکرێگیراوانی دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێران لە هێرشێکدا بۆ ماڵی موختار ئەسەدی، چالاکی پیشەیی مامۆستایان ماڵەکەیان بەتەواوی پشکنی و هەڕەشەیان لە بنەماڵەکەی کرد.

بەپێی کوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەکرێگیراوانە پتر لە کاتژمێرێک پشکنینی ماڵەکەیان و شێواندنی کەلووپەلی ناوماڵ و هێنانە ئارای ترس و سام، لەماڵ چوونە دەرەوە.

موختار ئەسەدی لە پێوەندی لەگەڵ بزوتنەوەی ژن ژیان ئازادی، بە حوکمی سیستەمی گەندەڵی قەزایی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بەزۆرە ملێ خانەنشین و مووچەکەی بۆ ماوەی ساڵێک لێ دەبڕن.

ناوبراو لە ماوەی دووساڵی کۆتایی لە گەڵ چەندد دۆسیەی جیاواز ڕووبەڕوو دەبێتەوە و لە ساڵانی پيشووتریش، چەندد جار دەستبەسسر و لێکۆڵینەوەی لەسەر جێبەجێ کراوە.

ق.ش

ق.

The post سنە؛ هێرشی بەکرێگیراوانی ئیتلاعات بۆ ماڵی موختار ئەسەدی، مامۆستا و زیندانی لە مێژینە appeared first on كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان.

لێدوانێک بەجێ بهێلە