ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانkmmk، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە پێشتر ماشەڵا کەرمی بەبۆنەی تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر ئێعدامکردنی کوڕە ئێعدامکراوەکەی بە ٦ساڵ زیندان مەحکووم کردبوو، ئەمجارە لە دۆسیەیەکی دیکەدا ئەم کرێکارەی لە ژێ ناوی درۆینی سپی کردنەوەی پارە بە ٨ ساڵ و ١٠ مانگ زیندان مەحکووم کردووە.
هەروەها ئەم باوکە دادخوازە کە لە ڕێی کرێکارییەوە بژیوی ژیانی بنەماڵەکەی دابین دەکات جگە لە دەستبەسەرداگیرانی موڵک و ماڵەکەی بڕی ١ملیارد و ٩٠٠ملوێن تمەن غەرامەی بەسەردا سەپێنراوە.
پاش ئێعدامی محەممەد مەهدی کەرەمی کۆمار لە دەستبەسەرکراوانت ڕاپەڕینی ژینا، بنەماڵەکەی واتە ماشەڵا کەرەمیجو دایکی مەنیژە عەزیزی بۆ زیندوو ڕاگرتنی ناو و ڕێگەی کوڕەکەیان بە کەڵکوەرگرتن لە یارمەتی خەڵک دەستیان دایە خێروخێرات و خۆراکی بێبەرانبەر بە خەڵژ، ڕێژیم کە بەدووی سەرکوتی تەواوی بنەماڵەی سکاڵاکەرانەوەیە، بە قیزەونانەترین تەرز ئەم هەوڵانە وەکوو بیانوویەم بۆ دەرکردنی تۆمەتی سپی کردنەوەی پارە و وەچنگ خستنی پارەی حەرام کەڵکی وەرگرتووە.
ق.ش
The post ماشەڵا کەرەمی، باوکی گیانبەختکردوو مەهدی کەرەمی لە دۆسیەیەکی دیکەدا بەپتر لە ٨ساڵ زیندانی و دەستبەسەرداگیرانی موڵک و ماڵەکەی مەحکووم کرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.