ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، سەمەد شابۆیی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، پاش بانگهێشتی بۆ دادگای ئینقلابی ڕێژیم لە ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ڕێژیم لەو شارو ڕاگوازرا.
ئەم هاوڵاتییە خەڵکی گوندی شاهوانە سەربە شنۆ ساڵی ڕابردوویش لە ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی گەلاوێژ دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بەدانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی ئازاد کرابوو.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، سیامەند ذابۆیی برای سەمەد شابۆیی و لە ئەندامانی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە لە شارۆچکەی بەحرەکە سەربە شارت هەولێر لە هەرێمی کوردستان بە چەکی گەرم تیرۆر کرابوو.
ق.ش
The post سەمەد شابۆیی سەرلەنوێ دەستبەسەر کرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.