ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، دۆسیەی حەسەن تایبەت بە جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی، ئەو دەمەی کۆمەڵێک لە بنەماڵەگەلی دادخوازی سنە، دیواندەرە و دێولان سەردانی بنەماڵەی کوژراوانی شارەکانی بۆکان و سەقزین کردبوو کە لە ڕێی گەڕانەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوو پتر لە ٣٠ کەسیان دەستبەسەر کرابوون کە حەسەنیش لە نێوانیاندا بوو.
لە دادگای ڕێژیم لە بۆکان حەسەن بە بەشداری لە گردبوونەوەی نایاسایی تۆمەتبار کرا و بەپێی حوکمی ئەو ڕۆژە یەکشەممە ٣١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، خۆی ڕادەستی زیندانی ڕێژیم لە سنە کرد و ئەوڕۆ ٢٨ڕۆژە کە برای محەممەد ئەمینی لە بێدەنگی ڕاگەیاندنەکان لە زیندان ڕاگیراوە.
پاش هەڵبژاردنەکانی پووشپەڕی ئەمساڵ بانگهێشت، لێپرسینەوە و دەستبەسەر و ڕفاندنی بنەماڵەکانی دادخواز لەڕادەبەدەر هەڵکشاوە کە زۆرینەی ئەم گوشارانە هێشتا میدیایی نەکراون، تەنیا لە چەندد حەوتووی دوایی دەیان کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی دادخواز لە شارە جیاجیاکانی ئێران بانگهێشتی ئیتلاعات کراون.
ق.ش
محەممەد لەلای چەپی وێنەکە و حەسەن لەلای ڕاست
The post حەسەن ئەمینی، برای محەممەد ئەمینی لە گیانبەختکردووانت ڕاپەڕینی ژینا بەبۆنەی سەردانی دیکەی بنەماڵەکانی دادخواز بە ٦مانگ زیندان مەحکووم کرا appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.