17
ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری kmmk، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ٢٧٢٤ی کوردی، تەرمی تەیموور یووسفزادە ئەو پەنابەرەی کە جۆزەردانی ئەمساڵ بەبۆنەی وەرگەڕانی پاپۆڕ لە ئاوەکانی ئیتالیا گیانی بەخت کرد، پاش دوو مانگ گەیشتەوە زێدی خۆی.
ئەم پەنابەرە کوردە، سەرلە بەیانی یەکشەممە ٢٧ی جۆزەردان، بەبۆنەی وەرگەڕانی پاپۆڕی هەڵگری پەنابەران لە کەناراواوەکانی ئیتاڵیا بەهۆی نقووم بوونەوە گیانی بەخت کرد.
لەم ڕووداوە لە ٧٦ پەنابەر کە زۆرینەیان کورد بوون، تەنیا ١١ کەس ڕزگاریان بوو ئەوانی دیکە بەبۆنەی خنکان، گەستنی خۆر و تینوویەتی و برسییەتی گیانیان لە دەست دا.
ق.ش
The post تەرمی پەنابەرێکی کورد کە لە ئاوەکانی ئیتالیا خنکا گەیشتە زێدی خۆی appeared first on كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان.